بەغدا.. هاووڵاتییان لە به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی شاره‌كه‌یان ناڕازین

هاووڵاتییانی پایته‌ختی عێراق له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی شاره‌كه‌یان ناڕازین به‌هۆی گه‌نده‌ڵی، ڕۆتین و باجی ده‌ركردن و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی شۆفێری.
هاووڵاتییانی به‌غدا له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی شاره‌كه‌یان ناڕازی و نیگه‌رانن و به كه‌ناڵی "السومریة نیوز"ـیان گوتووه، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك به‌بێ گه‌نده‌ڵی و به‌رتیل ته‌واو ناكرێت و به‌ڕێ ناكرێت.
ڕۆژانه قه‌ره‌باڵغییه‌كی زۆر له فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی هاتووچۆی به‌غدا دروست ده‌بێت و هاووڵاتییان ده‌ڵێن، به‌هۆی واسیته و به‌رتیل، هیچ مامه‌ڵه‌یه‌ك وه‌كوو خۆی ته‌واو ناكرێت.
هاووڵاتییان ده‌ڵێن، سه‌رباری به‌رتیل و واسیته، هاوكات پشكنینی "مادده هۆشبه‌ره‌كان" بۆ شۆفێران به مه‌به‌ستی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت، بارگرانییه‌كی دیكه‌ی بۆ هاووڵاتییان دروست كردووه.
هاووڵاتییان گوتوویانه، ته‌نانه‌ت ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ته‌نده‌ری پشكنینی "مادده هۆشبه‌ره‌كان" بۆ شۆفێران، كاره‌كانی پێچه‌وانه‌ی مه‌رجه‌كانی هاتووچۆیه.