بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە ئافرەتێکی دووگیان و دوو منداڵی

بارهەڵگرێک لە کەلار خۆی کێشا بە دایکێک و دوو منداڵ، یەکێک لە منداڵەکانی گیانی لەدەستداوە.
دووشەممە، 3ـی ئاداری 2025، رەفیق قادر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار، تایبەت بە ماڵپەڕی کوردستان24ـی گوت: ئەمشەو لە شارەدێی رزگاری سەربە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان بارهەڵگرێک خۆی کێشاوە بە دایکێک و دوو منداڵ، یەکێک لە منداڵەکانی کە تەمەنی پێنج ساڵە و گیانی لەدەستداوە.
رەفیق قادر، گوتیشی: دۆغی تەندروستیی دایکەکە ناجێگیرە و ڕەوانەی سلێمانی کراوە، چونکە دووگیانە، بەڵام منداڵەکەی دیکە تەندروستیی جێگیرە.