به‌ریتانیا سزا له‌سه‌ر 24 دامه‌زراوه‌ی سووری هه‌ڵده‌گرێت

به‌ریتانیا به‌شێك له‌و سزایانه‌ی خستبووه سه‌ر ڕژێمی پێشووی سووریا، هه‌ڵیان ده‌گرێت؛ بانكی ناوه‌ندیی ئه‌و وڵاته یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی بڕیاره‌كه‌ی به‌ریتانیا ده‌یگرێته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 6ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا هه‌ڵگرتنی به‌شێك له‌و سزایانه‌ی به‌سه‌ر ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌ددا سه‌پاندبووی ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تی گه‌نجینه‌ی به‌ریتانیا ڕوونی كردووه‌ته‌وه، 24 دامه‌زراوه‌ی سووری بڕیاره‌كه ده‌یانگرێته‌وه و چی دیكه هه‌ژماره‌كانیان بلۆك نامێنن.
ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بانكی ناوه‌ندیی سووریا یه‌كێكه له‌و دامه‌زراوانه‌ی به‌ر بڕیاره‌كه كه‌وتووه و ناوی له لیستی دامه‌زراوه سزادراوه‌كان نامێنێت.