قاسم ئه‌عره‌جی له‌باره‌ی هه‌وڵێكی ئه‌مه‌ریكا بۆ دۆزینه‌وه‌ی تسۆركۆڤ ڕوونكردنه‌وه ده‌دات

نووسینگه‌ی ڕاوێژكاریی ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی ئۆپه‌راسیۆنی یه‌كه‌می هێزی ئاسمانیی ئه‌مه‌ریكا له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف بۆ دۆزینه‌وه‌ی كچه ئیسرائیلی – ڕووسییه‌كه بڵاو ده‌كاته‌وه.
هه‌ینی، 7ـی ئاداری 2025، نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاریی ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاو كرده‌وه و باسی له‌وه كرد، پێشتر ڕایانگه‌یاندبوو شاندێكی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی نه‌جه‌ف ده‌كات و چاوی به به‌رپرسانی حكوومه‌تی خۆجێی شاره‌كه ده‌كه‌وێت و ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌ی شاره‌كه داده‌به‌زێت پێشوه‌خته له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنه هاوبه‌شه‌كان هه‌ماهه‌نگی كردووه و ئه‌وه‌ی له‌م باره‌وه ڕووی داوه، ئاساییه.
نووسینگه‌ی قاسم ئه‌عره‌جی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی ڕفاندنی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووس ده‌گوترێت، زانیاریی بێ به‌ڵگه‌ن.
چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر چه‌ند هه‌واڵێك بڵاو كرایه‌وه و گوترا، هێزه ئاسمانییه‌كانیی ئه‌مه‌ریكا ئۆپه‌راسیۆنێكیان له فڕۆكه‌خانه‌ی نه‌جه‌ف ئه‌نجام داوه بۆ ڕێگریكردن له گرووپه چه‌كداره‌كان كه ویستوویانه تسۆركۆڤ له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كه‌وه بڕفێنن و شكستیان به‌و هه‌وڵه هێناوه.
چوارشه‌ممه، 5ـی ئاداری 2025، قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشیی نیشتمانیی عێراق له چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ ئاژانسی "فرانس پرێس"ـدا، گوتی، به‌غدا له به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌لیزابێس تسۆركۆڤ، توێژه‌ری ئیسرائیلی – ڕووس، قوتابی دكتۆرا له زانكۆی برینستۆنی ئه‌مه‌ریكا كه له ئاداری ساڵی 2023ـوه له عێراق دیار نه‌ماوه، به‌رده‌وامن.
ئیسرائیل دوای ماوه‌یه‌ك له دیارنه‌مانی تسۆركۆڤ، ڕایگه‌یاند، له‌لایه‌ن كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراقی ڕفێنراوه، به‌ڵام حزبوڵڵا له لای خۆیه‌وه ڕه‌تی كرده‌وه.
ئه‌عره‌جی گوتیشی، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی عێراق له‌سه‌ر ڕاسپارده و فه‌رمانی محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی تسۆركۆڤ و له هه‌وڵی به‌رده‌وامن بۆ ده‌ستنیشانكردنی شوێنی ئه‌و گرووپه‌ی ناوبراویان ڕفاندووه.
تسۆركۆڤ، به پاسپۆرتی ڕووسی سه‌ردانی عێراقی كردبوو به مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و توێژینه‌وه‌ی تێزی دكتۆراكه‌ی له زانكۆی برینستۆن، به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌كی عێراق گوتبووی، ناوبراو پێش ئه‌و واده‌یه سه‌ردانی عێراقی كردووه.