پزیشکیان: هیچ هێزێک ناتوانێت گەلەکەمان کۆتوبەند بکات

سەرۆک کۆماری ئێران دەڵێت: بە یەکگرتوویی و یەکدەنگی، دەتوانین هەموو ئاستەنگەکاندا تێپەڕێنین و هیچ هێزێک ناتوانێ گەلێکی یەکگرتوو لە پشت سەری ئیمامێک بەرەو قیبلە دەچێ بوەستێنێت.
شەممە 8ـی ئاداری 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، لە کۆبوونەوەی ڕێبەری وڵاتەکە لەگەڵ کارمەندانی حکوومەت ڕایگەیاند: یەکێتی و یەکگرتوویی ئێمە، قسەی یەکەم و کۆتاییە، ئەگەر دووبەرەکی و ناکۆکیمان هەبێت و، هەرچەندە بەهێز بین، ناگەینە ئامانج.
پزیشکیان دەڵێت: هیچ چارەمان نییە و دەبێت دەست لەناو دەستی یەکتر بنێن و دڵمان گەورە بێت و بە ئاسانی تووڕە نەبین. جەختی لەوەش کردەوە، هیچ هێزێک ناتوانێ گەلێکی یەکگرتوو کە لە پشت سەری ئیمامێک خەریکە بەرەو قیبلەیەک دەچێ، بوەستێنێت.
گوتیشی: ئێمە دەتوانین پلانی دوژمنان و بەدکاران تێک بدەین. ئەوان هەر هەڕەشەیەک بکەن ئێمە نابێ پاشەکشە بکەین و ڕادەستیان بین، بەڵکو بە یەکگرتووی دەتوانین ڕووبەڕوویان بینەوە و بەسەریان زاڵ بین.