28 ملیۆن کەس مافی بەشدارییان لە هەڵبژاردنی داهاتووی عێراقدا هەیە

هاووڵاتییەکی عێڕاقی لە کاتی دەنگدان (ئەرشیف)
هاووڵاتییەکی عێڕاقی لە کاتی دەنگدان (ئەرشیف)

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت زیاتر لە 28 ملیۆن کەس مافی دەنگدانیان لە هەڵبژاردنی داهاتوودا دەبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کۆی 46 ملیۆن کەس، 28 ملیۆن کەسیان لە هەڵبژاردنی مانگی تشرینی دووەمی ئەمساڵ مافی دەنگدانیان دەبێت.

بــە گوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، زۆرترین رێژەی زیادبوونەکە لە پارێزگاکانی بەغدا، میسان، نەینەوا، ئەنبار و زیقارە، هەروەها لەنێو زیادبوونی ژمارەی دەنگدەران، یەک ملیۆن دەنگدەر لە دایکبووی ساڵی 2007ن.

 ئەمە لە کاتێکدایە کە لەساڵی 2021 ژمارەی دەنگدەران 25 ملیۆن و 139 هەزار و 375 کەس بوو، هەروەها ژمارەی دەنگدەران لە ساڵی 2018، 24 ملیۆن و 352 هەزار و 253 دەنگدەر بوو.

 
 
Fly Erbil Advertisment