قالیباف: چاوەڕێی هیچ پەیامێک لە ئەمەریکا ناکەین

قالیباف: بە بەهێزبوون شکست بە سزاکان دەهێنین

محەممەدباقر قالیباف دەڵێت: چاوەڕێی هیچ پەیامێک ئەمەریکا ناکەین و درێژەدان بە بەهێزبوونی ئێران دەبێتە شکست پێهێنانی سزا سەپێندراوەکان. 

محەممەدباقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئێران لە وەڵامی نامەکەی ترەمپ بۆ ڕێبەری باڵای ئێران، ڕایگەیاند "ڕەفتارەکانی سەرۆکی ئەمەریکا لەگەڵ وڵاتان دەرخەری ئەو ڕاستیەیە، کە قسەکانی بەناوی دانوستان، تەنیا فێڵ و فریودانە، ئەگەرنا مەبەستی سەرەکی لە چەک داماڵاندنی ئێرانە، ئەمەشی لەسەر کارنامەی سیاسەتی ئیدارەی ئەمەریکا ئیمزا کردووە."

قالیباف، لە سەرەتای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمان گوتی:  بێگومان هیچ دانوستانێک لە ژێر سێبەری شمشێر و هەڕەشە و خۆ سەپێنی و سازش کردن، نابێتە هۆی لابردنی سزاکان، هیچ ئەنجامێکیشی نابێت، هەربۆیە لای گەلی بە شەرفی ئێران ڕوون بووەتەوە، تەنیا لە ڕێگەی بەهێزترکردنی ئێران دەتوانرێت شکست بە سزا و گەمارۆکان بهێنرێت.

سەرۆکی پەرلەمانی ئێران گوتیشی: کۆماری ئیسلامی ئێران چاوەڕێی هیچ پەیام و نامەیەک لە ئەمەریکا ناکات، چونکە لەو باوەڕەداین بە توانا و دەرفەتە ناوخۆییەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییە دەرەکییەکان لەگەڵ وڵاتان و درێژەدان بە دانوستان لەگەڵ ئەو وڵاتانەی دیکەی لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ماون، دەتوانین بگەینە قۆناغێک، کە دوژمن جگە لە هەڵگرتنی سزاکان هیچ بژاردەیەکی نەمێنێت. 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment