ئەڵمانیا پێشوازیی لە ڕێكکەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا, پێشوازیی لە ڕێكکەوتنی ئەحمەد شەرع و مەزڵووم عەبدی دەکات و دەڵێت: یەکخستنی هێزە کوردییەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا زۆر گرنگە.
سێشەممە 11ـی ئاداری 2025، ئەلینا بێربووک، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لەبارەی ڕێککەوتنەکەی ئەحمەد شەرع، سەرۆکی قۆناغی ڕاگوزەری سووریا و مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ڕاگەیاند: ڕێککەوتنی نێوان شەرع و عەبدی هەنگاوێکی زۆر گرنگە بۆ بەشداریی سیاسیی هەمووان.
هاوکات ئاماژەی بەوە دا، یەکخستنی هێزە کوردییەکان لەگەڵ دامەزراوەکانی دەوڵەتی سووریا زۆر گرنگە.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاندووه، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانیی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.