مەسرور بارزانی: لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی هاوڕابووین لەسەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی یەکگرتوو

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لەگەل بافڵ تاڵەبانی تاوتوێی پێکهێنانی کابینەی دەیەممان کرد و، هەردوولامان کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند.
یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی: "ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد و گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد."
هاوکات دەڵێت: هەردوولامان کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکوومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار.
ئەمڕۆ پێشوازیمان لە بەڕێز بافڵ تاڵەبانی کرد و گفتوگۆمان لەبارەی هەنگاو و ڕێکارەکانی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد. هەردوولا کۆبوونەوەکانمان بە ئەرێنی هەڵسەنگاند و هاوڕابووین لە سەر گرنگیی پێکهێنانی حکومەتێکی بەهێز و یەکگرتوو و خزمەتگوزار. pic.twitter.com/paD1OKDpdO
— Masrour Barzani (@masrourbarzani) March 16, 2025
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە 16ـی ئاداری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا، هەردوولا جەختیان لەوە کردەوە کە کۆبوونەوەکە زۆر باش بووە و لە کەشێکی ئەرێنیدا بەڕێوەچووە .