ئەسعەد شەیبانی: سوورییەکان پێشوازییەکی گەورەیان لە ڕێککەوتنی دیمەشق و هەسەدە کردووە

ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕێككه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده له لایه‌ن سوورییه‌كانه‌وه پێشوازیی لێ كراوه؛ ده‌شڵێت، بڕوایان به هاووڵاتیبوونی سه‌رجه‌م سوورییه‌كان هه‌یه.
دووشه‌ممه، 17ـی ئاداری 2025، ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا ڕایگه‌یاند، ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) له لایه‌ن سوورییه‌كانه‌وه پێشوازییه‌كی گه‌وره‌ی لێ كراوه.
ئه‌سعه‌د شه‌یبانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، بڕوایان به هاووڵاتیبوونی سه‌رجه‌م سوورییه‌كان هه‌یه. گوتیشی، كار ده‌كه‌ن بۆ سه‌قامگیریی و ئاشتیی كۆمه‌ڵایه‌تی.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا باسی له‌وه‌ش كرد، پاشماوه‌كانی به‌شار ئه‌سه‌د و ئیسرائیل هه‌ڕه‌شه له ئاسایشیی سووریا ده‌كه‌ن.
شه‌یبانی ڕوونیشی كرده‌وه، لیژنه‌یه‌كی بێلایه‌نیان پێك هێناو بۆ لێكۆڵینه‌وه له ڕووداوه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژئاوای سووریا.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سووریا گوتیشی، سووریا قۆناغێكی نوێی ده‌ست پێكردووه و سوورییه‌كانی به ده‌وری كۆبوونه‌ته‌وه.
دووشه‌ممه، 10ـی ئاداری 2025، سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) ڕێككه‌وتن.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ڕایگه‌یاند، شه‌رع و عه‌بدی ڕێككه‌وتوون هه‌سه‌ده بخرێته ناو سیسته‌می هێزی به‌رگریی نیشتمانی سووریا. هه‌روه‌ها ڕێككه‌وتوون سه‌رجه‌م دامه‌زراوه مه‌ده‌نییه‌كانی باكووری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا له‌وانه‌ش ده‌روازه سنوورییه‌كان، فڕۆكه‌خانه و كێڵگه‌كانی نه‌وت و غاز به دیمه‌شقه‌وه ببه‌سترێنه‌وه.
سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، شه‌رع و عه‌بدی له ڕێككه‌وتنه‌كه‌یاندا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و ڕه‌تكردنه‌وه‌ی دابه‌شكردنی سووریا كردووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها به پێی ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌بێت مافی هه‌موو سوورییه‌كان پارێزراو بێت له نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداریی پرۆسه‌ی سیاسی و سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌كانی دیكه‌ی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای لێوه‌شاوه‌یی و كارامه‌یی و دوور له هه‌ر پاشخانێكی ئایینی و نه‌ژادی.
له ڕێككه‌وتنه‌كه‌دا جه‌خت كراوه‌ته‌وه، كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ڕه‌سه‌نه له ده‌وڵه‌تی سووریا و ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش مافی هاووڵاتیبوون و سه‌رجه‌م مافه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌سته‌به‌ر ده‌كات.
له خاڵێكی دیكه‌دا بڕیار درا به ڕاگرتنی شه‌ڕ له سه‌رجه‌م خاكی سووریادا. هاوكات گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریا بۆ وڵاته‌كه‌یان و پاراستنیان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه ده‌سته‌به‌ره بكرێت.
له خاڵی شه‌شه‌م و كۆتاییشدا هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پشتیوانی له ده‌وڵه‌تی سووریای بكرێت بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و له‌ناوبردنی پاشماوه‌كانی ڕژێمی به‌شار ئه‌سه‌د و سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی دیكه‌ی سه‌ر ئاسایش و یه‌كپارچیی سووریا.