ئەنەکەسە: بەشداریی لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا ناکەین

ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا هه‌ڵوێستی خۆی له باره‌ی به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ری سووریا ڕاده‌گه‌یه‌نێت؛ ده‌شڵێت، سه‌ركردایه‌تی نوێی ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكوومه‌ته‌كه هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا (ئه‌نه‌كه‌سه) له ڕێگه‌ی فه‌یسه‌ڵ یووسفی گوته‌بێژییه‌وه هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌شداری له ڕێوڕه‌سمی ڕاگه‌یاندنی حكوومه‌تی ڕاگوزه‌ری سووریا كه بڕیار وایه سبه‌ی شه‌ممه له لایه‌ن ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ر ڕابگه‌یه‌نرێت، ئاشكرا كرد.
ئه‌نه‌كه‌سه ڕایگه‌یاندووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی بانگهێشتنامه‌یان پێ گه‌یشتووه، به‌ڵام به‌شداریی له ڕێوڕه‌سمه‌كه ناكه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی نوێی سووریا له باره‌ی پێكهێنانی ئه‌و حكوومه‌ته هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه و ڕاوێژی پێ نه‌كردوون.
ئه‌نه‌كه‌سه ده‌ڵێت، هێزه سیاسییه كوردییه‌كان نوێنه‌رایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌لی كورد ده‌كه‌ن و به‌رگریكاریی ڕاسته‌قینه‌ین، به‌ڵام له به‌رژه‌وه‌ندییاندا نییه به ته‌نیا بینه‌ر بن و ڕۆڵیان له به‌دیهێنانی مافه‌كانی كورددا نه‌بێت.
ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانیی كوردی سووریا گوتووشیه‌تی، هیواخواز بوون به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی نوێی سووریا گرنگیی به مافه‌كانی كورد بدات وه‌كوو دووه‌م گه‌وره‌ترین نه‌ته‌وه‌ی ئه‌و وڵاته و دان به مافه‌كانیدا بنێت و به‌شداریی له بونیاتنانه‌وه‌ی وڵات بكات.
ئه‌نه‌كه‌سه ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی سووریای نوێی له‌باره‌ی به‌شداریی هه‌ر لایه‌نێكی دیكه‌ی كورد و ئاستی به‌شداریی نوێنه‌رایه‌تیی كورد له‌و حكوومه‌ته و ده‌سته‌به‌ركردنی پشك و مافه‌كانی كورد تێیدا، هیچ گفتوگۆیه‌كیان له‌گه‌ڵ نه‌كراوه.