وەزارەتی دەرەوەی ئێران: وەڵامی دەستبەجێمان بۆ هەر هەڕەشەیەک دەبێت

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌خت ده‌كاته‌وه به‌رانبه‌ر به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك كه ڕووبه‌ڕووی ئه‌و وڵاته ده‌بێته‌وه، وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێیان ده‌بێت.
دووشه‌ممه، 31ـی ئاداری 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، له ئه‌نجامی "كرده‌وه شه‌ڕانگێزییه‌كانی ئیسرائیل له ناوچه‌كه" و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كانی ئێران، بانگهێشتی هه‌ر یه‌ك له ڕێكخه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا و سه‌رپه‌رشتیاریی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له تاران كردووه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هۆشدارینامه‌یه‌كی فه‌رمیان به ڕێكخه‌ری كاره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا و سه‌رپه‌رشتیاریی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان له تاران داوه و پێیان ڕاگه‌یاندوون، ئێران به‌رانبه‌ر به هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك، وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێ و یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یان ده‌بێت.
دووشەممە، 31ـی ئاداری 2025، عەلی خامنەیی، ڕێبەری باڵای كۆماری ئیسلامیی ئێران له میانی گوتاری جەژنی ڕەمەزاندا بەڵێنی دا وەڵامی یەکلاکەرەوەی هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك بۆ سەر وڵاتەکەی بداتەوە.
خامنەیی به‌بێ ناوهێنانی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا گوتی، هەڕەشەی هێرش دەکەن، ئەگەر ئەوە ڕوو بدات، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی توند لە ئێرانەوە وەردەگرن.
لە درێژەی قسەکانیدا گوتیشی: ئەگەر بیر لەوە بکەنەوە لە ناوخۆدا فیتنە دروست بکەن، گەلی ئێران وەک ڕابردوو وەڵامیان دەداتەوە. جه‌ختیشی كرده‌وه، هەڵوێستی ئێران به‌رانبه‌ر به ئیسرائیل و ئەمەریکا نه‌گۆڕه و هه‌ردووكیان دوژمنن.