ڕێبەر ئەحمەد: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پابەندە بە ڕووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و تۆرەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ

وهزیری ناوخۆی حکوومەتی ههرێمی كوردستان رایدهگهیهنێت، ههرێمی كوردستان پابهنده به رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و تۆرەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ.
پێنجشەممە، 3ـی نیسانی 2025، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان له تۆڕی كۆمهڵایهتی ئێكس رایگەیاند: "لە لووتکەی ئاسایشیی سنوورەکان لە لەندەن پابەندی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانم بە رووبەڕووبوونەوەی تاوانی رێکخراو و تۆڕەکانی بازرگانیکردن بە مرۆڤ بۆ وڵاتانی بەشداربووی لووتکەکە دووپات کردەوە".
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتوویهتی: "لەگەڵ ھاوبەشە نێودەوڵەتیەکانمان کاردەکەین بۆ ڕووبەرووبوونەوەی تاوانە سنووربڕەکان."
وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی دوو رۆژی لووتکەی ئاسایشیی سنوورەکان دەرفەتی ئەوەی ھەبووە لەگەڵ چەندین ھاوتای خۆی لە وڵاتانی ئەوروپی کۆ ببێتەوە و باسیان له پتەوکردنی پەیوەندییەکانیان و ھەماھەنگی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و وڵاتان و بههێزكردنی ئاسایشیی سنوورەکانیان کردووە.
بۆ کەمکردنەوەی دەرفەتەکانی تاوان بۆ قاچاخچیی کۆچبەران و گرووپەکانی تاوانی ڕێکخراو، وەزیری ناوخۆی باسی چەند هەنگاوێکی کرد و ڕایگەیاند: هەوڵەکانمان بۆ مامەڵەکردن بۆ دۆزینەوەی چارەسەر بۆ کێشە ئابوورییەکان بەردەوامن بۆ ئەوەی هیوا بدەینە گەنجانمان و ڕێگری بکەین لەوەی لە لایەن تۆڕەکانی تاوانەوە یاری بە چارەنووسیان بکرێت. فرە سەرچاوە و هەمەچەشنکردنی ئابووری یەکێکە لە کارە لەپێشینەکانی سەرۆک وەزیران مەسروور بارزانی. هەروەها حکوومەتی هەرێمی کوردستان لەنزیکەوە هەماهەنگی دەکات لەگەڵ نووسینگەکانی گەشتیاری بۆ ئەوەی کە ڕێگری بکرێت لە مامەڵە و چالاکیی نایاسایی گەشتکردن.
لووتکەی ئاسایشی سنوور ڕۆژی دووشەممە 31ی ئاداری 2025، بە فەرمی دەست بە کارەکانی کرد و دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، وەزیرانی ناوخۆ و داد و بەرپرسانی ئاسایشی سنووری ژمارەیەکی زۆری وڵاتان تێیدا بەشدابوون.
ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری ژمارەیەک بەرپرسی حکوومی، لەسەر بانگهێشتنامەی فەرمی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی بەریتانیا، بەشداریی لە لووتکەی ئاسایشیی سنوور لە لەندەن کرد.
Pleased to have successfully concluded my official visit to #London, following an invitation from the #UK Home Secretary @YvetteCooperMP to attend the #BorderSecuritySummit. During the summit, I had the opportunity to deliver a keynote speech, reaffirming the #KRG’s commitment to… pic.twitter.com/Wfd3WOSW67
— Rêber Ahmed (@RayberAhmed) April 3, 2025