تورکیا: ئیسرائیل بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تیرۆر

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئیسرائیل بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تیرۆر؛ ده‌شڵێت، پێویسته خاكی سووریا به‌جێبهێڵێت.
پێنجشه‌ممه، 3ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕایگه‌یاند، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر وڵاتانی ناوچه‌كه، بووه‌ته گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایشیی هه‌رێمی.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا به پێویستیشی زانیوه سوپای ئیسرائیل له خاكی سووریا بكشێته‌وه و كۆتایی به‌و زیانانه بهێنێت كه زیان به هه‌وڵه‌كان بۆ سه‌قامگیریی سووریا ده‌گه‌یه‌نن.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، ئیسرائیل بووه‌ته هۆی ناسه‌قامگیریی ناوچه‌كه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه و تیرۆر.
شه‌وی چوارشەممە، 2ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکیان بۆمباران کردووە، لەوانەش ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە گەڕەکی مەساکن بەرەزە لە دیمەشق.
بە پێی ئاژانسەکەکانی هەواڵ، فڕۆکەکان تەنیا بۆمبارانی دیمەشقیان نەکردووە، بەڵکوو فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و دەوروبەری فڕۆکەخانەی T4ـی سەربازییان لە حمسیش بۆمباران کردووە.