عێراق: هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا ئامانج لێی فراوانتركردنی دوژمنكارییهكانیهتی

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا ده‌كات و پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی سووریا دووپات ده‌كاته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 3ـی نیسانی 2025، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و خۆتێكوتانه سه‌ربازییه‌كانی بۆ ناو خاكی ئه‌و وڵاته كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشانه ئامانج لێیان فراوانتركردنی دوژمنكارییه‌كانی ئیسرائیل و پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق هاوكات پشتیوانی خۆی بۆ گه‌لی سووریا دووپات كردووه‌ته‌وه و داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه به‌رپرسیاریه‌تی هه‌ڵبگرێت و ئه‌و پێشێلكارییانه‌ی ئیسرائیل ڕابگرێت.
شه‌وی چوارشەممە، 2ـی نیسانی 2025، ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا "سانا" بڵاوی کردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئیسرائیل چەند شوێنێکیان بۆمباران کردووە، لەوانەش ناوەندێکی لێکۆڵینەوەی زانستی لە گەڕەکی مەساکن بەرەزە لە دیمەشق.
بە پێی ئاژانسەکەکانی هەواڵ، فڕۆکەکان تەنیا بۆمبارانی دیمەشقیان نەکردووە، بەڵکوو فڕۆکەخانەی سەربازیی حەما و دەوروبەری فڕۆکەخانەی T4ـی سەربازییان لە حمسیش بۆمباران کردووە.