ئاژانسێك: خامنه‌یی سوپای ئێرانی ڕاسپاردووه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدا بێت

به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی ڕایگه‌یاندووه، سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی ڕێبه‌ری كۆمار كه‌وتووه‌ته ئه‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشییه‌وه بۆ ئه‌گه‌ری هه‌ر جۆره هێرش و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك.
یه‌كشه‌ممه، 6ـی نیسانی 2025، ئاژانسی ڕۆیته‌رز له‌سه‌ر زاری به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی بڵاوی كرده‌وه، عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری كۆماریی ئیسلامیی ئێران سوپای وڵاته‌كه‌ی ڕاسپاردووه تا ئه‌وپه‌ڕ له ئاماده‌باشیدا بن.
ڕۆیته‌رز گوتووشیه‌تی، ئێران ماوه‌ی دوو مانگی له به‌رده‌مدایه بۆ ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا، ئه‌گه‌ریش دانوستانه‌كان له‌م باره‌وه درێژ ببنه‌وه، ئیسرائیل هێرش ده‌كاته سه‌ر ئێران.
به‌رپرسه ئێرانییه‌كه له‌م باره‌وه گوتوویه‌تی، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ڕوو بدات، جارێكی دیكه هه‌موو سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌سه‌ر ئێران‌دا ده‌سه‌پێنرێنه‌وه.