هۆشیار زێباری: ڕاپۆرتی ئاژانسێک لەبارەی ئامادەیی گرووپە چەکدارەکانی عێراق بۆ چه‌كدانان ڕاست نییە

ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی ڕاپۆرتێكی ئاژانسێكی هه‌واڵی جیهانیی له باره‌ی داماڵینی چه‌كی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق به ناڕاست ناو ده‌بات.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، هۆشیار زێباری، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ڕاپۆرته‌كه‌ی ئاژانسی ڕۆیته‌رز له باره‌ی ئامادەیی گرووپه چه‌كداره عێراقییەکان بۆ داماڵینی چەک ڕاست نییە.
هۆشیار زێباری ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ڕاپۆرته‌كه‌ی ڕۆیته‌رز له باره‌ی ئاماده‌یی گرووپه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ دانانی چه‌كه‌كانیان و تێكه‌ڵكردنیان به ده‌زگا ئه‌منییه فه‌رمییه‌كان، نادروست و دووره له ڕاستییه‌وه.
هۆشیار زێباری باسی له‌وه‌ش كردووه، وا دیارە پەیامنێرانی ئاژانسەکە بە دزەپێکردنێکی زانیاریی له بەرپرسێکی حکوومه‌تی عێراق، کە بە دوای ناووبانگ و ئەستێرەییدا ده‌گه‌ڕێت و شارەزایه لە چەپڵەلێدان، فریودراون.
دووشه‌ممه، 7ـی نیسانی 2025، ئاژانسی ڕۆیتەرز لە زاری 10 فەرماندەی باڵا و بەرپرسانی عێراقی ئاشکرای کرد، ژمارەیەک گرووپی میلیشیای بەهێز لە عێراق، ئامادەن خۆیان لە چەک داماڵن، ئەمەش یەکەم جارە گرووپە میلیشیا توندڕەوەوەکانی عێراق ناچار بن بۆ دوورخستنەوەی هەڕەشەی شەڕی ئیدارەی ئەمەریکا ئەم بڕیارە بدەن.
بە گوتەی فەرماندە باڵاکانی گرووپە میلیشیاکان، ئەم هەنگاوەیان بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکانە، دوای ئەوە لەلایەن ئیدارەی نوێی ئەمەریکاوە لە سەرەتای ئەم ساڵدا بە نهێنی هۆشداریان پێ درا و لە ڕێگەی حکوومەتی عێراقەوە ئاگەدار کراونەتەوە کە خۆیان لە هاوپەیمانێتی ئێران بەدوور بگرن.
ڕۆیتەرز، بێئەوەی ناوی هیچ فەرماندە و بەرپرسێک ئاشکرا بکات، بڵاوی کرده‌وە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، ئامادەن چەکەکانیان دابنێن بۆ ئەوەی خۆیان لە تووڕەیی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا بپارێزن.
تقرير و كالة رويترز المعتبرة حول استعداد عدد من الفصائل العراقية المسلحة نزع سلاحها و اندماجها بالأجهزة الامنية تقرير غير صادق و غير صحيح. و يظهر بان مراسلو الوكالة انخدعوا بتسريب مسؤول من الحكومة باحث عن الشهرة و النجومية و خبير في التزلف .
— Hoshyar Zebari (@HoshyarZebari) April 8, 2025