به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر و حكوومه‌تی سووریا له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوی تشرین ڕێك كه‌وتن

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر و ده‌سه‌ڵاتدارانی دیمه‌شق سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوێكی ستراتیجیی له باكووری سووریا ڕێك ده‌كه‌ون؛ ده‌گوترێت ئه‌م هه‌نگاوه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی دووقۆڵی نێوان فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا.
پێنجشه‌ممه، 10ـی نیسانی 2025، سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی خۆسه‌ر به مێدیاكانی گوت، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌یان و حكوومه‌تی سووریا سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوی تشرین به شێوه‌یه‌كی هاوبه‌ش ڕێك كه‌وتوون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتوویه‌تی، هه‌ردوولا ڕێك كه‌وتوون هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) به ته‌واوه‌تی له ناوچه‌ی به‌نداوه‌كه بكشێنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی به‌نداوه‌كه بكه‌وێته ئه‌ستۆی هێزی ئاسایشیی گشتیی ده‌سه‌ڵاتداریه‌تیی نوێی دیمه‌شق.
سه‌رچاوه‌كه گوتووشیه‌تی، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به‌شێكه له جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی قۆناغی ڕاگوزه‌ری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات كه له 11ـی ئاداری ئه‌م ساڵدا واژۆیان كرد.