موقتەدا سەدر داوای خۆپیشاندانی بەرفراوان دەکات

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە داوا لە لایەنگرانی دەکات خۆپیشاندانی ئاشتییانە لە دژی ئەمەریکا و ئیسرائیل بکەن.
شەممە، 12ـی نیسانی 2025، موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتیمانیی شیعە، نووسراوێکی بڵاو کردەوە و داوا لەلایەنگرانی دەکات "پێویستە بچنە دەرەوە، لە نوێژی هەینیدا خۆپیشاندانێکی ئاشتییانەی 'تووڕە' بکەن و ئیدانەی کارە دوژمنکارانەکەی ئەمەریکا و ئیسرائیل لە غەززە و کۆمەڵکوژیی بێتاوانەکان و منداڵان و کارمەندانی پزیشکیی و ڕۆژنامەنووسان، بکەن.
سەدر، لە نووسراوەکەدا داوای لە لایەنگرانی کردووە لە خۆپیشاندانەکەدا ئاڵای ئیسرائیل و ئەمەریکا بسوتێنن، هەروەها تەنیا ئاڵای فەڵەستین و عێراق هەڵگرن، جگە لەوە هیچ ئاڵایەکی دیکە بەرز مەکەنەوە.
