عراقچی: دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا هەفتەی داهاتوو بەردەوام دەبن

ئاژانسێكی ئێرانی ئاماژه به كۆتاییهاتنی دانوستانه‌كانی شاندی وڵاته‌كه‌ی و شاندی ئه‌مه‌ریكی له پایته‌ختی عوممان ده‌كات؛ ده‌شڵێت، دانوستانه‌كان ئه‌رێنی بوون.
شه‌ممه، 12ـی نیسانی 2025، ئاژانسی (ته‌سنیم)ـی ئێران له‌سه‌ر زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بڵاوی كرده‌وه، دانوستانی شاندی ئێران به سه‌رۆكایه‌تیی عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆتایی پێ هات.
ئاژانسه‌كه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دانوستانه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م له نێوان هه‌ردوولادا كه دوو كاتژمێری خایاند و ناڕاسته‌وخۆ بوون، ئه‌رێنی بووه.
عراقچی هاوكات ڕایگه‌یاندووه، دانوستانه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات هه‌فته‌ی داهاتوو به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
ئاژانسی (ته‌سنیم) گوتووشیه‌تی، عراقچی و ویتكۆف به ئاماده‌بوونی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عوممان له كاتی به‌جێهێشتنی شوێنی دانوستانه‌كان گفتوگۆیه‌كی كورتیان كردووه.
له لای خۆیه‌وه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عوممان ڕایگه‌یاندووه، هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاشتی و ئاسایش له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی. گوتووشیه‌تی، دانوستانه‌كان له كه‌شێكی دۆستانه بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ی بۆچوونه‌كان به‌ڕێوه چووه.
شەممە 12ـی نیسانی 2025، ئیسماعیل بەقائی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی ڕاگەیاند، دانوستانیان لەگەڵ شاندی ئەمەریکا دەستی پێ کردووە و لە قۆناغی یەکەمی دانوستانەکەدان.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ئاماژەشی دا، تاران پێی وانییە قۆناغی یەکەمی کۆبوونەوەکە درێژه ناكێشێت.
هاوکات ڕۆژنامەی ئەکسیۆس بڵاوی کردووەتەوە، ئەگەر دانوستانه‌كان ئەرێنی بوون، کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی ترەمپ بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران سبەی بەڕێوە دەچێت.
ئەو ڕۆژنامە ئاماژەشی داوە، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمەریکا لە بارەی بەرنامەی ئەتۆمی تاران ئامادەیە سازش لەگەڵ ئەو وڵاتە بکات.
هاوکات ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز ناوەرۆکی کۆبوونەوەی شاندی ئەمەریکا و ئێرانی بڵاو کردەووتەوە، تاران و واشنتن لە کۆبوونەوەکەیاندا باس لە هێورکردنەوەی کێشەکانی تەیبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران و ئاڵوگۆری زیندانیان و سووککردنی سزاکانی سەر ئێران دەکەن.