سەرۆك بارزانی پیرۆزبایی لە نووری مالیكی و هومام حەموودی دەكات

سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی نووری مالیکی بە سکرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی و هەڵبژاردنەوەی هومام حەموودی بە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، لە ڕێی نامەیەکەوە پەیامێکی پیرۆزباییانی ئاراستە کرد.
یەکشەممە 13ـی نیسانی 2025، سەرۆك مەسعود بارزانی، لەڕێی نامەیەكدا پیرۆزبایی لە نووری مالیكی سكرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامیی كرد، بە بۆنەی هەڵبژاردنەوەی وەك سكرتێری گشتیی حزبی دەعوەی ئیسلامی لە كۆنگرەی نۆزدەهەمی حزبەکەدا.
هەروەها هەمان ڕۆژ لەڕێی نامەیەكی تردا، سەرۆک بارزانی پیرۆزبایی لە د. هومام حەموودی، سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق كرد، بە بۆنەی دووبارە هەڵبژاردنەوەی وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق لە خولی چواردەهەمی حزبەكەدا.