فوئاد حوسێن لە ئەنقەرە: پشتیوانی لە پرۆسەی ئاشتی تورکیا و پەیامەکەی ئۆجەلان دەکەین

شاندێكی عێراقی و توركی له ئه‌نقه‌ره كۆ بوونه‌وه و تاوتوێی پرسه ئه‌منییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌ن؛ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كه سه‌رۆكایه‌تی شاندی عێراق ده‌كات ده‌ڵێت، به‌غدا پشتیوانی له ده‌ستپێخه‌ریی پرۆسه‌ی ئاشتیی توركیا ده‌كات.
یه‌كشه‌ممه، 13ـی نیسانی 2025، باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا گوتی، شاندێكی عێراقی به سه‌رۆكایه‌تیی فوئاد حوسێن، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زیری ده‌ره‌وه له‌گه‌ڵ شاندێكی توركی به سه‌رۆكایه‌تیی هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئه‌منیان كرد.
شانده‌كه‌ی عێراق ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د، وه‌زیری ناوخۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قاسم ئه‌عره‌جی، ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق و سابت عه‌باسی، وه‌زیری به‌رگری و فالح فه‌یاز، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی و چه‌ند به‌رپرسێكی دیكه‌ی تێدا بوو.
باڵیۆزخانه‌ی عێراق له ئه‌نقه‌ره ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌كه‌یاندا، تاوتوێی به‌هێزكردنی هاریكارییه ئه‌منییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌ش بۆ پرسه گرنگه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به هه‌ردوولایان كردووه.
هاوكات نووسینگه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق ڕایگه‌یاندووه، فوئاد حوسێن به ناوی حكوومه‌تی عێراق پشتیوانی له ده‌ستپێخه‌ریی حكوومه‌تی توركیا بۆ چاره‌كردنی كێشه‌ی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) و په‌یامه‌كه‌ی عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان، ڕێبه‌ری زیندانیكراوی په‌كه‌كه ده‌كات.
فوئاد حوسێن هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران و دوایین كۆبوونه‌وه‌كانی شاندی هه‌ردوو وڵات له عوممان، جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و كۆبوونه‌وه و دانوستانانه تاكه ڕێگه‌ن بۆ دووركه‌وتنه‌وه له شه‌ڕێكی گشتگیر.
هه‌روه‌ها شاندی هه‌ردوولا له ڕاگه‌یه‌نراوێكی هاوبه‌شدا چاره‌كردنی كه‌مپی هۆل و ڕۆژ و كه‌مپه‌كانی دیكه‌ی سووریایان به پێویست زانیوه. ده‌شڵێن، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته گفتوگۆیان له‌باره‌ی پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش كردووه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه هاوبهشهكدا ئاماژه به دۆخی غه‌ززه و لوبنان و سووریاش كراوه و هه‌ردوولا نیگه‌رانی خۆیان به‌رانبه‌ر به "هێرش و تاوانه‌كانی ئیسرائیل" له هه‌ر سێ وڵات ده‌ربڕیوه.