کفری.. سێ تیرۆریستی مەترسیدار دەسگیر کران

شەوی ڕابردوو لە شارۆچکەی کفری هێزێکی هاوپەیمانان و هێزێکی هاوبەشی ئۆپەراسیۆنی کوردستان و عیراق، لە شارۆچکەی کفری سێ ئەندامی گرووپی تیرۆرستی داعشیان دەستگیر کرد.

بەپێی زانیاریەکانی کوردستان24، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا، چەک و نارجۆك لە ماڵی ئەو ئەندامانەی داعش دەستی بەسەردا گیراوە، ئاماژەی بەوەش داوە، ئەو چەکدارانە ماوەیەکی زۆرە لە کفری دادەنیشن، ئۆپەراسیۆنەکە لە ڕێگای دوو هێلیکۆپتەری هێزی هاوپەیمانان بووە و  لە کاتژمێر 9:30 خولەکی شەو تاوەکوو کاتژمێر 12:00ی خایاندووە.

 

 
 
Fly Erbil Advertisment