پوتین یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیی نێوان ڕووسیا و ئێرانی واژۆ کرد

سه‌رۆكی ڕووسیا یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیی نێوان ڕووسیا و ئێرانی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌كان به فه‌رمی واژۆ كرد.
دووشه‌ممه، 21ـی نیسانی 2025، مێدیای ڕووسیا بڵاوی كرده‌وه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی ڕووسیا به فه‌رمی یاسای په‌سه‌ندكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی هاوبه‌شیی نێوان ڕووسیا و ئێرانی بۆ به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه سیاسی، ئابووری و سه‌ربازییه‌كان واژۆ كرد.
سێشه‌ممه، 8ـی نیسانی 2025، ئه‌نجوومه‌نی دۆمای ڕووسی ئه‌و ڕێككه‌وتننامه ستراتیجییه‌ی نێوان مۆسكۆ و تارانی په‌سه‌ند كرد.
ئه‌ندرێ ڕۆدینكۆ، جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی دۆمادا ڕایگه‌یاندبوو، ئه‌م ڕێككه‌وتنه به واتای پێكهێنانی هاوپه‌یمانیی سه‌ربازیی نییه له‌گه‌ڵ ئێران هه‌روه‌ها گوزارشت له هاریكاریی سه‌ربازیی ئاڵۆگۆڕكراویش ناكات.
جێگیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕوونیشی كردبووه‌وه، له ڕێككهوتننامهكهدا هاتووه، هه‌ر كاتێك لایه‌نێك ڕووبه‌ڕووی هێرش و دوژمنكاری بووه‌وه، لایه‌نه‌كه‌ی دیكه هاریكاریی پێشكه‌ش به لایه‌نی هێرشكار ناكات.
ڕێككه‌وتننامه‌كه به واژۆكردن و په‌سه‌ندكردنی له لایه‌ن پوتینه‌وه كه بۆ ماوه‌ی 20 ساڵه و 17ـی كانوونی دووه‌می ئه‌م ساڵ له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان، سه‌رۆكی ئێران واژۆی كردبوو، شێوه‌یه‌كی یاسایی وه‌رده‌گرێت بۆ هاوبه‌شیی نێوان هه‌ردوو وڵات له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئالنگارییه سیاسییه هاوبه‌شانه‌ی ڕووبه‌ڕوویان ده‌بێته‌وه.