ئێران داوای ڕێککەوتنی کاتیی دەکات و ئەمەریکاش ڕەتی دەکاتەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران داوای ڕێككه‌وتنی كاتیی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا ده‌كات سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی؛ هاوكات نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕه‌تی ده‌كاته‌وه.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، پێگه‌ی هه‌واڵی (ئه‌كسیۆس) بڵاوی كرده‌وه، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له میانی دانوستانه‌كانی ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو پێشنازیی ڕێككه‌وتنێكی كاتیی سه‌باره‌ت به پرسی ئه‌تۆمی بۆ ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمەریکا بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردووه، به‌ڵام ویتكۆف ڕه‌تی كردووه‌ته‌وه.
ئه‌كسیۆس ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، عراقچی له دانوستانه‌كه‌دا ڕه‌نگه له ماوه‌ی دوو مانگدا كه دۆناڵد تره‌مپ بۆ ڕێككه‌وتن دیاریی كردووه، نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، بۆیه پێشنیازیی كردووه ڕێككه‌وتنێكی كاتیی بكه‌ن.
ئه‌كسیۆس گوتووشیه‌تی، ویتكۆف له به‌رانبه‌ردا به عراقچی ڕاگه‌یاندووه، نایه‌وێت گفتوگۆ له‌باره‌ی ڕێككه‌وتنی كاتیی بكات، به‌ڵكوو ده‌یه‌وێت سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕێككه‌وتنێكی گشتگیر له‌و ماوه‌یه‌ی تره‌مپ دیاریی كردووه.
شەممە، 19ـی نیسانی 2025، شاندی ئێران بە سەرۆکایەتیی عەباس عراقچی لەگەڵ شاندی ئەمەریکا بە سەرۆکایەتیی ستیڤ وتیکۆف، لەنێو باڵێۆزخانەی عوممان لە ڕۆمای پایتەختی ئیتاڵیا گەڕی دووەمی دانوستانیان ئەنجام دا.
دووشەممە، 21ـی نیسانی 2025, دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا، لە بارەی کۆبوونەوەکەیان لەگەڵ ئێران ڕایگەیاندبوو، کۆبوونەوەیه‌کی زۆر باشیان كردووه.
هه‌مان ڕۆژ، مەسعود پزیشکیان، سەرۆکی ئێران لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕاگەیاند: لە چوارچێوەی پاراستی بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیان، ئامادەن لەگەڵ ئەمەریکا ڕێک بکەون.
لەبارەی دانووستانەکەیان لەگەڵ ئەمەریکا گوتی: نە گەشبین و نە ڕەشبینن؛ ئەگەر ئەمەریکا لە سەر بنەمای یەکسانی دانوستان نەکات، لەسەر ڕێگای خۆیان بەردەوام دەبن.