مەریوان قەرەنی: ڕێککەوتنێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق هەیە

جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: کورد و سوونە لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نین لە عێراق، بەڵام بەشێک لە شیعەکان داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە وڵاتەکە دەکەن.
یەکشەممە 27ـی نیسانی 2025، مەریوان قەرەنی، جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئەمەریکا ڕۆڵی گرنگی لە عێراق هەیە، پێویستە عێراقیش پەرە بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ وڵاتەکە بدات.
جێگری سەرۆکی لێژنەی ئاسایش و بەرگری لە پەرلەمانی عێراق، ئاماژەی بەوە دا، ڕێککەوتنێک بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە عێراق هەیە.
باسی لەوەش کرد، کورد و سوونە لەگەڵ كشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا نین لە عێراق، بەڵام بەشێک لە شیعەکان چەندین جار داوای کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکایان لە وڵاتەکە کردووە.
لەبارەی کۆبوونەوەی نێوان وەزیرانی دەرەوەی عێراق و ئەمەریکا، مەریوان قەرەنی، گوتی: ڕوبیۆ لە کۆبوونەوەی لەگەڵ فوئاد حوسێن، داوای کردبوو عێراق پشتبەستن بە هاوردەکردنی گازی ئێرانی نەبەستێت.