ئێران و ئازهربایجان ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان واژۆ کرد

سەرۆک کۆماری ئێران گەیشتە باکۆ و ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە چەندین بواردا واژۆ کرد.
دووشەممە، 28ـی نیسانی 2025، مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان و لەگەڵ ئیلھام عەلیێڤ، سەرکۆماری ئەو وڵاتە کۆ بووەوە.
دوای کۆبوونەوەکەش، ھەردوو وڵات ژمارەیەک یاداشتنامەی لێکتێگەیشتنیان لە بوارەکانی سیاسی، گواستنەوە، فێرکردن، ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندندا واژۆ کرد.
مەسعود پزیشکیان لەکاتی گەیشتنی لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی حەیدەر عەلیێڤ، لەلایەن یەعقوب ئەییبۆڤ، جێگری سەرۆکوەزیرانی ئازەربایجان، پێشوازی لێ کرا.
مەسعود پزیشکیان بەر لەوەی سەردانی باکۆ بکات، ڕایگەیاندبوو: دەرفەتێکی باش بۆ ھاریکاریی نێوان ئێران و ئازەربایجان ھاتووەتەوە ئاراوە.