دانوستانەکانی ئێران لەگەڵ بەریتانیا و ئەورووپا هەینی داهاتوو دەست پێ دەکەنەوە

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژه به‌وه ده‌كات، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ترۆیكا له ڕۆما ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه؛ وڵاتانی ترۆیكا كاریگه‌رییان له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمی ئێران له ده‌ست داوه.
چوارشه‌ممه، 30ـی نیسانی 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند، ڕۆژی هه‌ینی داهاتوو دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ترۆیكای ئه‌ورووپا "به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا" له ڕۆمای پایه‌ته‌ختی ئیتاڵیا ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.
عه‌باس عراقچی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ترۆیكا، له چوارچێوه‌ی هه‌وڵه‌كانه بۆ چاره‌كردنی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران به شێوه‌یه‌كی گشتی و له میانی لێكگه‌یشتنی نێوده‌وڵه‌تی.
عراقچی گوتووشیه‌تی، به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له باره‌ی پرسی ئه‌تۆمیی ئێران كاریگه‌رییه‌كانیان له ده‌ست داوه به‌هۆی په‌یڕه‌وی له سیاسه‌تێكی هه‌ڵه، به‌ڵام ئێران ده‌خوازێت درێژه به‌م دۆخه بدات.
پێنجشه‌ممه، 24ـی نیسانی 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) داوای دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆكانی له‌گه‌ڵ هه‌ر یه‌ك له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا كرد.
عه‌باس عراقچی گوتبووی، له‌م سه‌كۆیه‌دا داوا له به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا ده‌كات په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه. ئاماده‌یی خۆیشی نیشان دا سه‌ردانی وڵاتانی ترۆیكا بكات. گوتبووشی، ئێستا تۆپه‌كه له گۆڕه‌پانی ئه‌واندایه سه‌باره‌ت به دۆسیه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و بابه‌تگه‌لێكی دیكه.
عراقچی ڕوونیشی كردبووه‌وه، ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ی له مانگی ئه‌یلوولی ساڵی ڕابردوو خستووه‌ته به‌رده‌م هاوتاكانی هه‌ر سێ وڵاتە ئهورووپاییەکە.
ترۆیكا زاراوه‌یه‌كی ڕووسیی سیاسییه بۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ وڵات به‌كار دێت كه هه‌ر سێ وڵات به‌رانبه‌ر به دۆسیه‌یه‌ك یه‌ك هه‌ڵوێست و یه‌ك بۆچوونی هاوشێوه و هاوبه‌شیان هه‌بێت. به‌ریتانیا، ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا له‌م باره‌وه له دۆسیه‌ی ئه‌تۆمی ئێران یه‌ك بۆچوونی هاوبه‌شیان هه‌یه.