سری سورهیا ئۆندهر كۆچی دوایی كرد

مێدیاكانی توركیا بڵاویان كردهوه، ئهندامێكی شاندی ئیمراڵی لە تەمەنی 63 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
شهممه، 3ـی ئایاری 2025، مێدیاكانی توركیا بڵاویان كردهوه، سری سورهیا ئۆندەر، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) کە هاوکات ئەندامی شاندی ئیمراڵییشە، له تهمهنی 63 ساڵی كۆچی دوایی كرد.
هاوكات نهخۆشخانهی فلۆرێنس لە ئیستانبوڵ، كه لێی خهوێندرابوو، ڕایگەیاندراوێکی بڵاو کردووهتهوه و تێیدا هاتووە، ئۆندەر، ئەمڕۆ کاتژمێر 16:10 بەهۆی لەکارکەوتنی چەندین ئەندامی جەستەی گیانی سپارد.
ئۆندەر لە 15 نیسانی ئەمساڵدا، بەهۆی جەڵتەی دڵەوە بەپەلە گەیاندرایە نەخۆشخانە و نەشتەرگەری بۆ کرا. بۆ ماوەی 18 ڕۆژ لەژێر چاودێری پزیشکیدا بوو.
بەپێی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەکە، ئۆندەر دوای ئەوەی نەشتەرگەری بۆ کرا، دوو جار دڵی لە وەستان کەوت، بەڵام بە هەوڵی پزیشکانی نەخۆشخانەکە توانرا دووبارە دڵی بخرێتەوە کار.
سری سورهیا ئۆندهر، لە ساڵی 1962 لە پارێزگەی سەمسووری باکووری کوردستان لە دایک بووە؛ لە کۆلێژی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی ئەنقەرە خوێندوویەتی و تاوەکوو قۆناغی دوو بەردەوام بووە.
ئۆندەر، لە دوایین هەڵبژاردنـی 2023ـی پەرلەمانیی تورکیادا بووە پەرلەمانتاری دەم پارتی لە بازنەی ئیستانبوڵ، بریکاری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتیش بوو.
ڕۆڵێکی گرنگی لە پرۆسەی چارەسەریی 2013 - 2015 هەبوو و له دووباره دهستپێكردنهوهی پرۆسهكهی ئهم ساڵیش ههمان ڕۆڵی ههبووه.
ئۆندەر بێجگە لە کاری سیاسی هاوكات کاری ڕۆژنامەنووسی، دەرهێنانی فیلم، سیناریۆنووس و ئەکتەریشی کردووە.
