عراقچی: هەموو وڵاتێک مافی خۆیەتی ببێتە خاوەنی بەرنامەی ئەتۆمی بۆ بواری ئاشتی

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كاته‌وه وڵاته‌كه‌ی نیازی نییه ده‌ستبه‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم بێت؛ ده‌شڵێت، هه‌موو وڵاتان مافیان هه‌یه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بن بۆ بواری ئاشتی.
شه‌ممه، 3ـی ئایاری 2025، عه‌باس عراقچی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی فه‌رمی ئێرانی ڕایگه‌یاند، هه‌موو وڵاتان مافیان هه‌یه ببنه خاوه‌نی به‌رنامه‌ی ئه‌تۆمی بۆ بواری ئاشتی. گوتیشی، ئێران هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی چه‌كی ئه‌تۆمی نادات.
عه‌باس عراقچی هه‌روه‌ها جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، تاران هه‌رگیز ده‌سته‌به‌رداری پیتاندنی یۆرانیۆم نابێت و به مافی خۆی ده‌زانێت و ئه‌م پرسه قابیل به دانوستان نییه.
عراقچی داواكاری ئه‌مه‌ریكایشی له‌م باره‌وه ڕه‌ت كرده‌وه. گوتیشی، ئه‌نتۆنیۆ گۆته‌رێس، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له‌م بابه‌ته ئاگادار كردووه‌ته‌وه.
هەینی، 2ـی ئایاری 2025، مارکۆ ڕوبیۆ وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی ئەمەریکا، ڕایگەیاند: پێویستە ئێران دەست لە پیتاندنی یۆرانیۆم و پەرەپێدانی مووشەکە دوورهاوێژەکانی هەڵگرێت.
مارکۆ ڕوبیۆ لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنی فۆکس نیوزدا گوتیشی: پێویستە ئێران دەست لە پپیتاندنی یۆرانیۆمیش هەڵگرێت.
ڕوبیۆ ئاماژەی بەوە کرد، ئەگەر ئێران توانای پیتاندنی سەدا 3.67 بێت، کاتی پێویستە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە سەدا 20 و60 و 80 و 90 کە پێویستیانە بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی.
ڕوبیۆ دووپاتی کردەوە، پیویستە ئێران ڕەزامەند بێت لەسەر ئەوەی ئەمەریکییەکان بەشداریی بکەن لە پرسی پشکنینی دامەزراوە ئەتۆمییەکان و سەربازییەکان.
ئەو لێدوانانه‌ی عراقچی و ڕوبیۆ لەکاتێکدایه دانوستانەکانی ئەمەریکا و ئێران لەبارەی پرسی ئەتۆمی ئێران دوا لە ڕۆما دواخراون.