بەغدا.. لە حوسێنیەکدا دەست بەسەر چەند جۆرێک تەقەمەنیدا گیرا

چوارشەممە، 7ـی ئایاری 2025، سەرچاوەیەک لە پۆلیسی بەغدا بڵاوی کردەوە، لەناو حوسێنییەکدا لە بەغدا، دەست بەسەر ژمارەیەک نارنجۆکی دەستی و تەقەمەنی دوو گومانلێکراودا گیراوە.
ئەو سەرچاوەیەی پۆلیس بە میدیای ناوخۆی عێراقی ڕاگەیاندووە، زانیاریمان لەسەر بوونی چەک و تەقەمەنی جۆراوجۆر لەناو "حوسێنیەک"دا لە گەڕەکی "ئاوەر" لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا پێگەیشتووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، چوونە شوێنی مەبەست، دەستمان بەسەر 17 نارنجۆکی دەستی هێرشبەری و بەرگری و 70 فیشەکی 'بی کەی سی'دا گرت.
باسی لەوەش کرد، دوو کەس کە لە ناو حوسێنیەکەدا بەو تۆمەتە دەستگیرکراون و ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون بۆ ئەوەی ڕێکاری یاسایی بەرانبەریان بگیرێتەبەر."
حوسێنیە، ئەو شوێنەیە کە شیعە مەزهەبەکان نوێژی تێیدا دەکەن، ئەمە جگە لەوەی یادی شەهیدبوونی ئیمام حوسێن و 11 ئیمامەکەی دیکە دەکەنەوە.