په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌كی بۆ به‌دواداچوونی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتیی پێك هێنا

سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عێراق لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتیی پێك ده‌هێنێت؛ هاوكات لیژنه‌كه ڕاپۆرتی خولی له باره‌ی ئه‌نجامه‌كان و ئاسته‌نگه‌كان پێشكه‌ش ده‌كات.
یه‌كشه‌ممه، 11ـی ئایاری 2025، نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی په‌رله‌مانی به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود مه‌شهه‌دانی، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به ئه‌ندامیه‌تی 11 په‌رله‌مانتار بۆ به‌دواداچوونی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاسای لێبووردنی گشتیی ڕاگه‌یاند.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، لیژنه‌كه له ئه‌ندامانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان پێك هاتووه و ئه‌ركیان به دواداچوونی ڕێكاره‌كانی جێبه‌جێكردنی یاساكه‌یه.
نووسینگه‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، مه‌شهه‌دانی فه‌رمانی به لیژنه‌كه كردووه، ڕاپۆرتی خولی له باره‌ی ئه‌نجامه‌كان و ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م جێبه‌جێكردنی یاساكه پێشكه‌ش بكه‌ن.
سێشەممە، 21ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمانی عێراق بەپێی بەرنامەی کاری خۆی لە بڕگەی یەکەمدا دەنگی لەسەر پرۆژە یاسای پێشنیازیی باری کەسی ژمارە (188)ـی ساڵی 1959 بۆ هەردوو ماددەی (2 و 10) دا، بڕگەی دووەمی دانیشتنەکەش کرایە دەنگدان لەسەر ماددەی (5)ـی پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی موڵک بۆ خاوەنەکانیان و دەنگی لەسەر درا، لە بڕگەی سێیەمیشدا، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری دووەمی لێبووردنی گشتی ژمارە (27)ـی ساڵی 2016 درا.