جه‌یمس سیسكۆ: پێویسته مه‌سرور بارزانی له‌گه‌ڵ تره‌مپ كۆ ببێته‌وه

ڕاوێژكاری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ئاماژه به‌وه ده‌كات، ئیداره‌ی تره‌مپ به جۆرێك له جۆره‌كان له عێراق بێزاره؛ ده‌شڵێت، هه‌رێمی كوردستان پێویسته له پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان به‌شدار بێت.
شه‌ممه، 17ـی ئایاری 2025، جه‌یمس سیسكۆ، ڕاوێژكاری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كوردستان24ـی گوت: هه‌رێمی كوردستان ده‌رفه‌تێكی باشی له به‌رده‌مه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا باشتر بكات به شێوه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت.
جه‌یمس سیسكۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت سه‌یری سه‌ردانه‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بكات بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و وه‌كوو نهخشهڕێگهیهك بیبینێت و له‌م چوارچێوه‌یه‌دا بتوانێت سه‌رنجی تره‌مپ بۆ خۆی ڕابكێشێت و له توانایدایه یارمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بدات.
ڕاوێژكاری پێشووی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌واڵگریی نیشتمانیی ئه‌مه‌ریكا تایبه‌ت به سیاسه‌تی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گوتیشی، هه‌رێمی كوردستان پێویسته له پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدان به‌شدار بێت، چونكه ئه‌م پرۆژه‌یه ده‌بێته گه‌روویه‌كی گرنگ بۆ پێشخستنی ئابوورییه‌كه‌ی، هاوكات ده‌توانێت له‌گه‌ڵ توركیاش په‌یوه‌ندییه‌كانی زیاتر بكات، به هه‌مان شێوه‌یه ڕێگه له به‌قاچاخبردن بۆ ئێران بكات.
سیسكۆ باسی له‌وه‌ش كرد، پێویسته كۆبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نێوان مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و دۆناڵد تره‌مپ هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دید و بۆچوونه‌كان به ئاشكرا ئاڵوگۆڕ بكرێن و وێنه گه‌وره‌كه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕوون بكرێته‌وه.
جه‌یمس سیسكۆ تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه ئیداره‌ی تره‌مپ به جۆرێك له جۆره‌كان له عێراق بێزاره به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له ئێران نزیك بووه‌ته‌وه و له ڕووی ئابوورییه‌وه سه‌ربه‌خۆ نییه.