نوێترین زانیاری لەبارەی دیدار و کۆبوونەوەکانی مەسرور بارزانی لە ئەمەریکا

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە سەردانەکەیدا بۆ واشنتن، لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ دەبێتەوە، هەروەها بەشداریی کۆربەندێکی تایبەت بە وزە دەکات.

شەممە 17ـی ئایاری 2025, عیسا حەسەن، پەیامنێری کوردستان24 ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی لەسەر داوای ئەمەریکا لەگەڵ ژمارەیەک وەزیری باڵای حکوومەتەکەی گەیشتوونەتە واشنتن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا کۆ دەبێتەوە.

کوردستان24 زانیویەتی، سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە گەشتەکەیدا. لە چەند ڕۆژی داهاتوو ژمارەیەک کۆبوونەوەی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمەریکا، ئەندامانی کۆنگرێس لە هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی، وەبەرهێنەرانی ئەو وڵاتە دەبێت.

ئەم گەشتەی سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی، لە کاتێک دایە، ئیدارەی نوێی ترەمپ چەند مانگێکە دەست بەکاربووە، ئەمەش گرنگی خۆی هەیە کە سەرکردەیەکی دەرەوەی ئەمەریکا لە مانگەکانی سەرەتا سەردانی واشنتن بکات و لەگەڵ بەرپرسە باڵاکان کۆ ببێتەوە.

 
 
Fly Erbil Advertisment