عادل عەبدولمەهدی: ئیرادەیەکی بەهێز لەنێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەکردنی کێشەکان هەیە

سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق، دەڵێت: پێویستە هەولێر و بەغدا بازنەی هاوبەشییەکانیان بۆ چارەکردنی کێشەکانی نێوانیان فراوانتر بکەن.
یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق، تایبەت بە کوردستان24ـی ڕاگەیاند: ئیرادەیەكی بەهێز لە نێوان هەولێر و بەغدا بۆ چارەکردنی كێشەكان هەیە.
هاوکات گوتی: پێویستە هەولێر و بەغدا، بازنەی هاوبەشییەكانی نێوانیان بۆ چارەکردنی کێشەکان فراوانتر بکەن.
هەر ئەمڕۆ، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی بەشداریکردن لە پانێلێکی کۆڕبەندی گفتوگۆی تاران، ڕەخنەی لە جێبەجێ نەکردنی سیستەمی فیدراڵی عێراق گرت و گوتی: ئەگەر دەستووری هەمیشەیی عێراق وەک خۆی جێبەجێ بکرێت، بە دڵنیاییەوە زۆرینەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق چارە دەبن.