مەسرور بارزانی و سێناتۆر ئەلیسا لەبارەی گرنگیی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە هاوڕا بوون

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین، لەسەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان هاوڕا بوون.
چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە واشنتن، لەگەڵ سێناتۆر ئەلیسا سلۆتکین کۆ بووەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا باس لە چاکسازییەکانی حکوومەتی هەرێم، بە تایبەتی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە کرا. هەردوولا لەسەر گرنگیی و پێویستیی بەردەوامبوونی پشتیوانیی هێزی پێشمەرگە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆریستان هاوڕا بوون.
هاوکات ڕێزگرتن لە قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستان و دابینکردنی ماف و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان، هەروەها دۆخی پێکەوەژیانی ئاشتییانەی نێوان پێکهاتە جیاوازەکان و ئازادیی ئایینی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو.



