تۆم باراك: پێویسته دیدگای تره‌مپ بۆ سووریا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت

نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كات، به كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، پاڵپشتی له حكوومه‌تی نوێی سووریا ده‌كه‌ن.
هه‌ینی، 23ـی ئایاری 2025، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، ده‌بێته هۆی تێكشكاندنی ڕێكخراوی داعش به‌تایبه‌تی له‌و وڵاته.
تۆم باراك ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئایینده‌ی گه‌لی سووریا. هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانیوه دیدگای تره‌مپ بۆ سووریا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا جه‌ختیشی كردووه‌ته‌وه، به كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، پاڵپشتی له حكوومه‌تی نوێی سووریا ده‌كه‌ن.
سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەممەد بن سەلمان، جێنشنینی سعوودییە، بڕیاری داوە هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.