توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵەکی جەمسەرەکان چوار هێندە زیادی کردووە

توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كانی هه‌ردوو جه‌مسه‌ری باكوور و باشووری گۆی زه‌وی به خێرایی بووه‌ته كێشه‌یه‌كی جددی و ساڵانه نزیكه‌ی 400 ملیار تۆن سه‌هۆڵ ده‌توێته‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی زانكۆی دورهام، توانه‌وه‌ی به‌سته‌ڵه‌كه‌كان له ساڵانی 1990ـەوه چوار ئه‌وه‌نده زیادی كردووه. كریس ستۆكس، یه‌كێكه له توێژه‌ره‌وه‌كانی ئه‌و زانكۆیه و ئاماژەی بەوە دا: ته‌نانه‌ت ڕاگرتنی به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما به‌بڕی 1.5 پله‌ی سیلیزی، چارەی ئەو گرفتە ناکات.
كریس ستۆكس گوتی: " ساڵانه 400 ملیار تۆن له بەستەڵەکی جەمسەرەکانی زەوی ده‌توێنه‌وه. ته‌نانه‌ت بهراوردیشمان كردووه له‌گه‌ڵ گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی له ڕابردوودا كه به‌هۆی ڕووداوی سروشتییه‌وه ڕووی ده‌دا، ئێستا پله‌كانی گه‌رما له نێوان 1 بۆ 1.5 پله‌ی سیلیزی به‌رزبووه‌ته‌وه له‌چاو سەردەمی به‌ر له شۆڕشی پیشه‌سازی و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئاستی ڕووی ده‌ریاكان چه‌ند مه‌ترێك به‌رز ببنه‌وه."
ئێستا ئاستی ڕووی ده‌ریا چه‌ند ملیمه‌ترێك به‌رز بووه‌ته‌وه، به‌ڵام ئاسته‌مه ئه‌مه كۆنترۆڵ بكرێت. لەوبارەوە ئەو توێژەوە گوتی: "ڕاسته ئێستا ئاستی ڕووی ده‌ریاكان ساڵانه بڕی 4.5 ملم به‌رز ده‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌مه به زۆر خێرایی زیاد ده‌كات. كه‌واتا له ماوه‌ی 25 ساڵی داهاتوودا ئاستی ڕووی ده‌ریاكان بڕی 6 ملم به‌رز ده‌بێته‌وه له ساڵێكدا و تا وای لێ دێت له هه‌ر سه‌ده‌یه‌كدا مه‌ترێك به‌رز ده‌بێته‌وه و ئه‌مه‌ش ئه‌سته‌مه چاره بكرێت."
ڕۆبه‌رت لاته‌ری، شارەزای بواری جۆگرافی له ناوه‌ندی ئهنتراكتیكی به‌ریتانی بۆ توێژینه‌وه، ده‌ڵێت: "لافاوی كه‌نار ده‌ریاكان زیاتر ده‌بن به به‌رزبوونه‌وه‌یه‌كی كه‌می ئاستی ئاو و زۆرینه دانیشتووانی زه‌ویش له‌و ناوچانه‌دا ده‌ژین . 230 ملیۆن كه‌س له شوێنیكی كه‌ناراوه‌كان ده‌ژین كه به‌به‌رزبوونه‌وه‌ی 1 مه‌تر ئاو ژیانیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه و به به‌رزبوونه‌وه‌ی 10 مه‌تر ملیارێك كه‌س دووچاری مه‌ترسی ده‌بنه‌وه."
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی فرانس پرێس، ئه‌مەریكا و ئیسپانیا ده‌ستیان به ڕێكاره‌كان و ئاماده‌كاری كردووه و هه‌ندێك له شاره‌كانی جیهان ورده ورده له كه‌ناراوه‌كان دوور ده‌كه‌ونه‌وه.