نەتەوە یەکگرتووەکان:  زیاتر لە یەک ملیۆن و نیو ئاوارە و پەنابەری سووری گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردووەتەوە، زیاتر لە یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەر و ئاوارەی ناوخۆی سووری گەڕاونەتەوە ناوچەکانی خۆیان، لە کاتێکدا نزیکەی 16.5 ملیۆن کەس هێشتا پێویستیان بە هاوکاری و پاراستنی مرۆیی هەیە.

شەممە، 24ـی ئایاری 2025، ئیدەم وۆسۆرنۆ، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆن و داکۆکیکردن لە ئۆفیسی هەماهەنگی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان، هیوای خواست هەڵگرتنی سزاکانی ئەمەریکا و ئەوروپا بۆ سەر سووریا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی بوژانەوە و پەرەپێدان لە ناوخۆی ئەو وڵاتەدا بکات.

ئاماژەی بەوەش کرد، "زیاتر لە ملیۆنێک ئاوارە گەڕاونەتەوە ناوچەکانیان و زیاتر لە نیو ملیۆن پەنابەریش لەدەرەوەی وڵات، گەڕاونەتەوە سووریا."

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا لەم دواییانەدا هەڵوەشاندنەوەی ئەو سزا ئابوورییانەی لە سەردەمی ڕژێمی بەشار ئەسەد، سەرۆکی پێشووی سووریا بەسەر ئەو وڵاتەیاندا سەپاندبوو، ڕاگەیاند.

 

 
 
 
Fly Erbil Advertisment