تۆم باراك سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ شه‌رع كۆ ده‌بێته‌وه

ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی سووریا ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ سووریا، سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و به‌رپرسانی دیكه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، ده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌كانی سووریا بڵاویان كرده‌وه، تۆم باراك، نێرده‌ی تایبه‌تی دۆناڵد تره‌مپ، بۆ سووریا، له‌م هه‌فته‌یه‌دا سه‌ردانی دیمه‌شق ده‌كات و له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته كۆ ده‌بێته‌وه.
ئه‌م سه‌ردانه‌ی تۆم باراك ده‌بێته یه‌كه‌مین سه‌ردانی ناوبراو بۆ سووریا له دوای هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئه‌و وڵاته به بڕیارێكی دۆناڵد تره‌مپ كه له سعوودیه‌دا ڕایگه‌یاندبوو.
هه‌ینی، 23ـی ئایاری 2025، تۆم باراك له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (ئێكس) ڕایگه‌یاند، هه‌ڵگرتنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر سووریا له لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه، ده‌بێته هۆی تێكشكاندنی ڕێكخراوی داعش به‌تایبه‌تی له‌و وڵاته.
تۆم باراك، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق، ده‌رفه‌تێكه بۆ ئایینده‌ی گه‌لی سووریا. هه‌روه‌ها به پێویستیشی زانیوه دیدگای تره‌مپ بۆ سووریا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ بكرێت.
نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا، جه‌ختیشی كردبووه‌وه، به كاركردن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ناوچه‌كه، پاڵپشتیی حكوومه‌تی نوێی سووریا ده‌كه‌ن.
سێشەممە، 13ـی ئایاری 2025، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمەریکا لە گوتارێکدا ڕایگەیاند، لەسەر داوای محەممەد بن سەلمان، جێنشنینی سعوودییە، بڕیاری داوە هەموو سزاکانی سەر سووریا هەڵبگرێت.