ئه‌ردۆغان و شه‌رع په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێ كرد

سه‌رۆك كۆماری توركیا و سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا له ئیستانبوڵ كۆ بوونه‌وه و په‌یوه‌ندی و هاریكارییه دووقۆڵییه‌كان له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆریان تاوتوێ كرد.
شه‌ممه، 24ـی ئایاری 2025، ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا به سه‌ردانێكی ڕانه‌گه‌یه‌نراو گه‌یشته ئیستانبوڵ و له كۆشكی دۆڵمه‌باخچه، له لایه‌ن ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆك كۆماری توركیاوه پێشوازیی لێ كرا و به پێی ڕاگه‌یه‌نراوی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری سووریا، هه‌ردوولا تاوتوێی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و دیمه‌شقیان له سه‌رجه‌م بواره‌كاندا به‌تایبه‌تی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆر تاوتوێ كردووه.
به پێی زانیارییه‌كان، كۆبوونه‌وەکە هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی سووریا و هاكان فیدان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا و یه‌شار گوله‌ر، وه‌زیری به‌رگریی توركیا و ئیبراهیم كاڵن، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگریی توركیا (میت) ئاماده‌ی بووه، ماوه‌ی دوو كاتژمێر و نیوی خایاندووه.
به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه بریتی بووه له تاوتوێكردنی جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان دیمه‌شق و هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) كه "توركیا پێی وایه به شێوه‌یه‌كی ئه‌رێیی به‌ڕێوه ناچێت، ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی له لای ئه‌نقه‌ره دروست كردووه.
هه‌روه‌ها زانیارییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن، هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر سووریا و پرسی هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر دیمه‌شق له لایه‌ن ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا، دوو ته‌وه‌ری دیكه‌ی گفتوگۆكانی نێوان هه‌ردوولا بووه.
شه‌رع، هه‌ر یه‌ك له ئه‌سعه‌د شه‌یبانی، وه‌زیری ده‌ره‌وه و مورهه‌ف ئه‌بو قه‌سره، وه‌زیری به‌رگریی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه‌ته توركیا و بڕیار وایه، به ده‌ر له كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان، هه‌ردوو وه‌زیره‌كه له‌گه‌ڵ هاوتا توركییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌ت بكه‌ن.
ئه‌ردۆغان، پێشتر داوای له حكوومه‌تی سووریا كردبوو سه‌رنج بخاته سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده) بۆ تێكه‌ڵاوكردنیان لەگەڵ سوپای فه‌رمی سووریادا.