ڕۆژنامەیەک: ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە ئۆپەراسیۆنە گشتگیرهکەی بۆ سەر غەززە دوا بخات

ڕۆژنامەیەکی ئیسرائیلی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە ئۆپەراسیۆنە زەمینییە گشتگیر و فراوانەکەی بۆ سەرکەرتی غەززە بۆ ماوەیەکی کاتی دوا بخات، بۆ ئەوەی دەرفەت بە دانوستانەکان بدات بەرەو قۆناغی یەکلاکەرەوە بچن.
یەکشەممە 25ـی ئایاری 2025، ڕۆژنامەی ئۆرشەلیم پۆست لەسەر زاری سەرچاوەیەکی ئەمەریکی بڵاوی کردووەتەوە، ئەمەریکا داوای لە ئیسرائیل کردووە، ئۆپەراسیۆنە زەمینییە گشتگیر و فراوانهكهی کە هێشتا دەستی پێ نەکردووە دوا بخات و بەردەوامی بە دانوستانەکان لەگەڵ حەماس بدات، هاوکات درێژه به ئۆپهراسیۆنه سنووردارهكانیشی له كهرتی غهززه بدات.
هەروەها ڕۆژنامەکە لەسەر زاری بەرپرسانی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە، ئەگەر ئۆپەراسیۆنە زەمینییە گشتگیرییەکە دەست پێ بکات ئەوە لەو ناوچانەی کۆنترۆڵیان کردووە پاشەکشێ ناکەن، تەنانەت ئەگەر لەگەڵ حەماسیش ڕێک بکەون.
بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە 21ـی ئایاری 2025 ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی بۆ ئاگربەستێکی کاتی و گەڕاندنەوەی بارمتەکان ئامادەیە.
هەفتەی ڕابردوو ئیسرائیل شاندی دانوستانکاری لە دهوحەی پایتەختی قەتەر کشاندەوە، دوای ئەوەی حەماس کۆتاییهێنانی شەڕ وەکوو مەرجی ئاگربەستەکە دانا.
بەرپرسانی ئیسرائیل پێشنیازەکەی ستیڤ ویتکۆف بە تاکە بژاردە بۆ گەیشتنە ڕێککەتن دەزانن، کە پێک هاتووە لە ئاگربەستی بۆ ماوەی 60 ڕۆژ لە بەرانبەر ئازادکردنی 10 بارمتەی ئیسرائیل.