كۆمیسیۆن: ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا له هه‌رێمی كوردستان بایۆمه‌ترییه‌كانیان نوێ بكه‌نه‌وه

كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان داوا له ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا ده‌كات كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن و بایۆمه‌ترییان نوێ بكه‌نه‌وه.
دووشه‌ممه، 26ـی ئایاری 2025، نووسینگەی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق لە نەینەوا ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و داوای له ئاواره‌كانی نه‌ینه‌وا كردووه كه له ماوه‌ی نێوان ساڵانی 2004 – 2013 ئاواره‌ی پارێزگاكانی هه‌ولێر، سلێمانی و دهۆك بوونه، سه‌ردانی بنكه‌كانیان بكه‌ن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بایۆمه‌ترییه‌كانیان.
كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماژەی بەوەش کردووه، ئەو دەنگدەرانەی لە یەکێک لە پارێزگاکانی هەرێم کارتی ده‌نگدانیان پێ دراوە و کارتی بەشەخۆراکییان لە نەینەوا دەرچووە، دەتوانن سەردانی ناوەندەکانی تۆمارکردن بکەن لە هەرێمی كوردستان یان له نەینەوا بۆ گەڕاندنەوەی کارتی ده‌نگدانیان بۆ پارێزگای نەینەوا یان بۆ پارێزگاكانیان کە لێیەوە ئاوارە بوون.
یەکشەممە 18ـی ئایاری 2025، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرای کرد، هەولێر پلەی چوارەمە لەسەر ئاستی عێراقدا کە زانیاریی کەسیی 95 هەزار و 417 دەنگدەری لێ نوێ کراوەتەوە، لە سەڵاحەدینیش، زانیاریی کەسیی 78 هەزار و 808 دەنگدەریان نوێ کردووەتەوە.
لەبارەی پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانیش، کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: زانیاریی کەسیی 50 هەزار و 461 دەنگدەر لە دهۆک و 68 هەزار و 825 دەنگدەر لە سلێمانی، 71 هەزار و 407 دەنگدەر لە کەرکووک، نوێ کراونەتەوە.
ئەمە لە کاتێکدا لە بەغدا لە کەتی ڕەسافە، زانیاریی کەسیی 137 هەزار و 122 دەنگدەر، لە کەرخیش زانیاریی کەسیی 127 هەزار و 825 دەنگدەر نوێ کراونەتەوە.
9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردبووەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاریی کرد.
بە پێی زانیارییەکانی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، نزیکەی 28 ملیۆن کەس لەم هەڵبژاردنە مافی دەنگدانیان هەیە، بە تایبەت بۆ ئەمساڵ لەدایکبووانی 2007ـیش دەنگ دەدەن کە ئەوانیش ملیۆنێک کەس دەبن، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق پێشتر ڕایگەیاندبوو، زیاتر لە 330 حزب و پارتی سیاسیی لەلایەن کۆمیسیۆن تۆمار کراون و دەبێت هەر هەمووشیان بۆ بەشداریی لە هەڵبژاردن سەردانی کۆمیسیۆن بکەن، هەروەها زیاتر لە 60 هاوپەیمانیش تۆمار کراون.