کەمال کەرکووکی: ئۆپۆزسیۆن ڕێزی یاسا و حکوومەتی نەگرتووە

ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: هیچ بنەمایەکی یاسایی ناتوانێت پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنتەوە.
کەمال کەرکووکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە، 26ـی ئایاری 2025، لەکاتی بەشداریکردنی لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24ـی ڕاگەیاند: بەگوێرەی دەستوور هەموو یاساکانی پەرلەمانی کوردستان کاری پێدەکرێت، هەر بەگوێرەی دەستوور تەنیا پەرلەمانی کوردستان دەتوانێت بڕیارەکانی خۆی هەڵبوەشێنتەوە.
کەمال کەرکووکی گوتی، "ئۆپۆزسیۆن ڕێزی یاسا و حکوومەتی نەگرتووە، هەربۆیە دەیانەوێت دەستکەوت و ڕاستییەکان بشێوێنن"، پارتی لەپێناو بەرژەوەندیی کوردستان لە مافەکانی خۆی خۆشبووە و دەیەوێت بەگوێرەی شایستەیی پەرلەمان حکوومەت پێکبهێنێت، ئامانج و مەبەستی پارتی ئەوەیە بەزووترین کات حکوومەت پێکبهێندرێت.
کەمال کەرکووکی، باسی لەوەش کرد، لایەنەکانی دیکە ئامادەنین ئامادەی دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان بن و هیچ بنەمایەکی یاسایی ناتوانێت پەرلەمانی کوردستان هەڵبوەشێنتەوە.