فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان: سیاسه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی گه‌یشتووه‌ته ڕاده‌ی برسیكردن و شه‌ڕی بژێوی فه‌رمانبه‌ران
به فه‌رمی داوامان له سوودانی كردووه ئه‌م پرسه چاره بكات

فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێك له باره‌ی خه‌رج نه‌كردن و نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بڵاو ده‌كاته‌وه و ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئه‌م بڕیاره دژایه‌تیكردنی بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌ی هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان.
پێنجشه‌ممه، 29ـی ئایاری 2025، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا ڕایگه‌یاندووه، به بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ و ڕاگرتن و خه‌رج نه‌كردن و نه‌ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تووشی سه‌رسوڕمانی بوون.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه كردووه، بە سەرنجدان بە بارودۆخی مرۆیی و ئەو بارودۆخە سەختەی بەردەم فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان کە بە هۆی سیاسەتەکانی وەزارەتی دارایی فیدراڵیەوە گەیشتووەتە ئاستی برسیه‌تی و شه‌ڕی بژێوی ژیانی ڕۆژانه‌یان، ئەم بڕیارە ئامانجێكی سیاسیی له پشته و پێشێلکردنی دەستووری عێراقە، کە به پێی مادده‌ی (37/ یه‌كه‌م) گەرەنتی پاراستنی شكۆ و ڕێزی هاووڵاتییان ده‌كات بەبێ له‌به‌رچاوگرتنی بارودۆخەکان.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یدا باسی له‌وه كردووه، ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی فیدراڵ به‌رانبه‌ر به مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات پێچه‌وانه‌ی مادده‌ی (14)ـی ده‌ستووره كه مافی یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری بۆ ته‌واوی هاووڵاتییانی عێراق له سه‌رتاسه‌ری ئه‌و وڵاته ده‌سته‌به‌ر كردووه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه، لەسەر بنەمای ویژدانی نیشتمانی و ئەرکی مرۆیی و بەرپرسیاریه‌تی ئەخلاقی، بە فەرمی داوایان لە محه‌ممه‌د شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق کردووە بە پەلە دەستوەردان بکات بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و مافی هاووڵاتییان بە هیچ ناکۆکییەکی سیاسی و تەکنیکییەوە نەبەستێتەوە، چونكه مووچه منه‌ت نییه، به‌ڵكوو مافێكی ده‌ستووری و مرۆییه و بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر كراوه، بۆیه دواخستن و ڕاگرتنی ده‌بێته سزادانێكی به كۆمه‌ڵ و ته‌نیا فه‌رمانبه‌ران له ئه‌ستۆی ده‌گرن.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، داوای چارەسەری ڕیشەیی و هەمیشەییان بۆ کێشەی مووچەی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان کردووە و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌كه‌ن بۆ گرتنه‌به‌ری هه‌نگاوی پێویست كه له‌گه‌ڵ ئازهركانی فەرمانبەران و هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستاندا یه‌ك بگرێته‌وه.
فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان له كۆتاییشدا داوای له سه‌رۆك كۆمار و وەزیرە کوردەکان لە حکوومەتی فیدراڵ كردووه هەڵوێستی ڕوون و ئاشکرای خۆیان سەبارەت بەو دوژمنكارییانه ده‌ربڕن كه به‌رانبه‌ر به فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ده‌كرێت.