محەمەدی حاجی مەحموود: داوام لە ئێران كردووە ئامۆژگاریی حكوومەتی عێراق بكات

سەرۆکی حزبی سۆشیال دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: لە هیچ وڵاتێك نەبووە لە مانگی پێنجدا حكوومەت بڵێت: تەواو، تۆ پشكت لەلای من نەماوە و بەقەرز پارەت بۆ دەنێرم!

چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025، محەمەد حاجی مەحموود، سەرۆكی حزبی سۆشیال دیموكراتی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوام لە ئێران كردووە ئامۆژگاریی حكوومەتی عێراق بكەن و پشتیوانیی لە خەڵكی كوردستان بكەن، چونکە لە هیچ وڵاتێك نەبووە لە مانگی پێنجدا حكوومەت بڵێت: تەواو، تۆ پشكت لەلای من نەماوە و بەقەرز پارەت بۆ دەنێرم! ئەگەر وا بێت، دەچین لە وڵاتانی دیكە قەرز دەكەین. بۆ لە عێراق بیکەین.

محەممەدی حاجی مەحموود گوتی: عێراق، تاوەکوو ئێستە ئێمەی وەك هاوبەش قبووڵ نییە و ئەگەر ئەم بارودۆخە چارەسەر نەكرێت خراپ تر ڕوو دەدات."

 هەر ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە، کە نابێت لە ژێر هیچ پاساو و بیانوویەک، قووتی مووچەخۆرانی هەرێم بۆ هەشت مانگی داهاتوو ڕابگیرێت. دەشڵێت: حکوومەتی فیدراڵ بەم بڕیارە سیاسییەی گەمارۆ دەخاتە سەر هەرێم و بڕیارەکەش سزادانی بە کۆمەڵی خەڵکی هەرێمی کوردستانە.

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment