مەلا بەختیار: جووڵەی دیپلۆماسیی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە ئەمەریکا باش بوو

مەلابەختیار، سیاستمەداری کورد دەڵێت: لایەنە عێراقییەکان لێکدانەوەیەکی هەڵەیان بۆ ڕیفراندۆم کرد و دنیابینیی سەرۆک بارزانی بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە جوانە.

مەلا بەختیار، ئەمڕۆ چوارشەممە، 4ـی حوزەیرانی 2025،  لە بەرنامەی باسی ڕۆژی کوردستان24،بەشدار بوو. خاڵە گرنگەکانی قسەکانی مەلا بەختیار.

"هێزە شیعەکان هەمیشە ناکۆک بوون لە دانانی سەرۆک وەزیران"

 دۆخێک لە بەغدا هەیە سوودانی ناتوانێت تێی پەڕێنێت، سوودانی لە ڕێکنەکەوتنی هەماهەنگی شیعەکان بووە سەرۆک وەزیران، هێزە شیعەکان هەمیشە ناکۆک بوون لە دانانی سەرۆک وەزیران و لە هەموو هەڵبژاردنێک، شەڕ لەسەر دانانی سەرۆک وەزیران دەکەن.

 سوودانی ناتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا چارەسەر بکات تێ نەپەڕاندنی یاسای نەوت و گاز، جێگەی گومانە.

"لایەنە عێراقییەکان لێکدانەوەیەکی هەڵەیان بۆ ڕیفراندۆم کرد"

تێگەیشتنێکی بابەتی لەبارەی فیدڕاڵییەت لە عێراق نییە. بەشێک لەلایەنەکانی عێراق عەقڵیەتێکی ناوەندخوازیان هەیە. عێراق دابڕاو نییە لە گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە. عێراق دەوڵەتی قووڵی هەیە و لایەنە عێراقییەکان لێکدانەوەیەکی هەڵەیان بۆ ڕیفراندۆم کرد. کولتووری دیموکراسی لە عێراق لاوازە. 

گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە دڵخۆشکەر و دەگمەنن بۆ کورد و هەر چوار پارچەی کوردستان دەگرێتەوە، کورد دەتوانێت لە ئاست گۆڕانکارییەکاندا بڕیار بدات

کورد لە هەموو پارچەکاندا بێپشتیوانە

"جووڵەی دیپلۆماسیی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا باش بوو" 

گرێبەستەکانی هەرێم و ئەمەریکا زادەی گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەیە. ئەمەریکا بەفەرمیی پشتیوانی گرێبەستەکانی لەگەڵ هەرێم دەکات و جووڵەی دیپلۆماسیی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمەریکا باش بوو. ئەمەریکا بەفەرمی پشتیوانی گرێبەستەکانی لەگەڵ هەرێم دەکات.

 نابێت ئۆپۆزسیۆن دژایەتیی گرێبەستەکانی بواری وزە بکات و سیستەمی سەرمایەداری هەمیشە خۆی نوێ دەکاتەوە.

"پشتیوانی ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەم"

پێویست بوو ئۆپۆزسیۆن لە کۆبوونەوەی حزب و لایەنە سیاسییەکان لە پیرمام، بەشداری کردبا. هێشتا گرێ کوێرەکانی پارتی و یەکێتی نەکراونەتەوە و پشتیوانیی ڕێکەوتنی پارتی و یەکێتی دەکەم.

"دنیابینی سەرۆک بارزانی بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە، جوانە"

ساڵی ڕابردوو لە دیداری سەرۆک بارزانی بووم و دنیابینیان بۆ گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە جوانە و یەکێتیی ئیستا یەکێتیی مام جەلال نییە، مام جەلال لوتکەی وەفا بوو.

 

 
 
 
 

Fly Erbil Advertisment