ئێران توانای به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ سێ هێنده زیاد دەکات

سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی ئاماژه به ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنان له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات؛ ده‌شڵێت، گه‌لی ئێران به‌رگریی له سامانه نیشتمانییه‌كان و وه‌به‌رهێنانی ستراتیجیی ده‌كات.
دووشه‌ممه، 9ـی حوزه‌یرانی 2025، محه‌ممه‌د ئیسلامی، سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی له كۆنفرانسێكی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌ستپێكردنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنان له وێستگه‌ی ئه‌تۆمی وڵاته‌كه‌ی له چوارچێوه‌ی پلانی گه‌شه‌پێدانی حه‌وته‌م بۆ سێ هێنده ڕاگه‌یاند.
محه‌ممه‌د ئیسلامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، گه‌لی ئێران به‌رگریی له سامانه نیشتمانییه‌كان وه‌به‌رهێنانی ستراتیجیی ده‌كات و پیشه‌سازیی ئه‌تۆمی ئێرانیش قۆناغی لێكۆڵینه‌وه‌ی تێ په‌ڕاندووه و چووه‌ته ناو قۆناغی جێبه‌جێكردن و به‌دیهێنانی ئامانجه پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆجییه‌كانی.
ئیسلامی جه‌ختیشی كرده‌وه، یه‌كێك له پابه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانیان له چوارچێوه‌ی پلانی گه‌شه‌پیدانی حه‌وته‌م بریتییه له زیادكردنی توانای به‌رهه‌مهێنانی وێسته‌گه‌كانی وزه‌ی ئه‌تۆم بۆ سێ هێنده و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پرۆژه‌كانیان به خێرایی جێبه‌جێ ده‌كرێن.
سه‌رۆكی ڕێكخراوی وزه‌ی ئه‌تۆمی ئێرانی هەروەها ئاماژەی بە پێشکەوتنەکانی دروستکردنی یەکەی دووەم و سێیەمی وێستگەی ئەتۆمی بوشه‌هر کرد و ڕایگەیاند، دانانی ئەڵقەی دووەمی بناغه‌ی كووره بۆ یەکەی دووەم لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەستی پێکردووه، دوای ئەوەی پێشتر ئەڵقەی یەکەم دانرابوو و سهبڕێژكردنهكهی بە سەرکەوتوویی ته‌واو بووبوو.