تۆم باراک گوته‌یه‌كی مه‌عاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیان له باره‌ی ئاشتییه‌وه بۆ پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه به‌كار ده‌هێنێت

نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا له باره‌ی ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه، گوته‌یه‌كی به ناوبانگی مه‌عاویه‌ی كوڕی ئه‌بوسوفیانی له پۆستێكی تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تیی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه ئاماژه به نه‌پچڕاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان ده‌كات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی سه‌رۆكی ئەمه‌ریکا بۆ کاروباری سووریا پۆستێكی به زمانی ئینگلیزی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (ئێكس) له باره‌ی باره‌ی ڕووداو و پێشهاته‌كانی ناوچه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به گوته‌یه‌كی به ناوبانگی مه‌عاویه‌ی ئه‌بو سوفیان كردووه كه گوتوویه‌تی: "شمشێره‌كه‌م له‌و شوێنه‌دا ههڵناكێشم و به‌كار ناهێنم، كه ته‌نیا قامچی پێویسته، قامچیش له‌و شوێنه‌دا به‌كار ناهێنم، كه ته‌نیا زمانی پێویسته، ئه‌گه‌ر تاڵهموویێك له نێوانی من و خه‌ڵكدا هه‌بێت، نایپچڕێنم."
تۆم باراک هه‌روه‌ها باسی له‌وه كردووه، ته‌نانه‌ت له كاتی گرژی و ئاڵۆزییه‌كانیشدا، به‌رده‌وام چركه‌ساتێك هه‌یه بۆ ئاشتی
ڕۆژی هەینی 13ـی حوزەیرانی 2025، سوپای ئیسرائیل لە ڕێگەی فڕۆکەی جەنگی و هەڵدانی مووشەکەوە، بۆردومانی ئێرانی کرد و، دامەزراوە ئەتۆمییەکان، کارگەکانی دروستکردنی مووشەکی بالیستیک و سەرکردە سەربازییەکانی کردە ئامانج.
مێدیاکانی ئێران گرتەی تەقینەوەکانیان بڵاوکردەوە، لە نێویاندا تەقاندنەوەی دامەزراوەی سەرەکی پیتاندنی یۆرانیۆمی نەتەنز، هاوکات ئیسرائیل باری نائاسایی لە وڵاتەکەی ڕاگەیاند، بەهۆی ئەوەی پێشبینی کردبوو کە ئێران لە ڕێگەی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرش دەست پێدەکات و تۆڵە دەسێنێتەوە.