ئەحمەد هۆشیار بۆ كوردستان24: داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا درێژ كرایه‌وه

به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر ئاماژه به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌كات.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، ئەحمەد هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێر، تایبه‌ت به كوردستان24 ڕایگه‌یاند، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێری دیكه درێژ كراوه‌ته‌وه.
شه‌ممه، 14ـی حوزه‌یرانی 2025، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عێراقی ڕایگه‌یاند، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كاندا تاوه‌كوو كاتژمێر 7:00ـی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ درێژ كرایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانیی عێراقی گوتبووی، داخستنی ئاسمانی عێراق به ڕووی گه‌شته ئاسمانییه‌كان هه‌موو گه‌شته‌كانی چوون و هاتن ده‌گرێته‌وه، جگە لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی به‌سره كه گه‌شته‌كانی له ڕۆژدا ده‌كات.
هه‌ینی، 13ـی حوزه‌یرانی 2025، ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق تایبه‌ت به کوردستان24 ڕایانگه‌یاند، بڕیار دراوه گه‌شته ئاسمانییه‌كانی عێراق تاوه‌كوو كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی سبه‌ی شه‌ممه، به هه‌ڵپه‌سێردراوی بمێنێته‌وه.
ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردبوو، سبەی شه‌ممه، دوای كاتژمێر 10:00ـی سه‌رله‌به‌یانی هەڵسەنگاندن بۆ دۆخەکە دەکرێت کە ئایا هه‌ڵپه‌ساردنه‌كه به‌رده‌وام ده‌بێت یاخود هەڵدەگیرێت و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ده‌ست پێ ده‌كه‌نه‌وه.